منداڵێك ده‌فڕێت
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كچێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵ به هۆی كۆلاره‌یه‌كه‌وه زیاتر له 30 مه‌تر بۆ ماوه 30 چركه به ئاسماندا ده‌فڕێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه سه‌ن، له فێستیڤاڵێكدا كه له‌شاری نانلیۆ-ی تایوان، بۆ نمایشكردنی باڵۆن و كۆلاره‌ی په‌ڕۆ و كاغه‌ز سازدرابوو، ئاماده‌كارانی فێستیڤاڵه‌كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی كۆلاره‌یه‌كی په‌ڕۆیین بوون بۆ كچێكی 3 ساڵان، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می كێشی مناڵه‌كه و خێرای با-وه زیاتر له 30 مه‌تر منداڵه‌كه له‌سه‌ر رووی زه‌وی، به‌رزده‌كاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه پێگه‌ی تایوان نیوز بڵاویكردۆته‌وه منداڵه‌كه ماوه‌یه‌ك به ئاسمانه‌وه ده‌مێنێته‌وه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی زه سه‌ن، كچه ته‌مه‌ن سێ ساڵه‌كه كێشی 28 پاوه‌ند واته نزیكه‌ی 13 كیلۆگرام بووه. نوسیویه‌تی: "له نێو ترس و دڵه‌ڕاوكێ و هاواری خه‌ڵك و سه‌رنحڕاكێشانی دیمه‌نه‌كه ماوه‌ی زیاتر له 30 چركه به ئاسمانه‌وه ماوه‌ته‌وه".
منداڵه‌كه بێئه‌وه‌ی تووشی هیچ زیانێكی جه‌سته‌یی ببێت له نزیك فێستیڤاڵه‌كه كه‌وتووه و ته‌نیا كه‌مێك قۆڵی رووشاوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌و ساته‌ی كه په‌ڕۆكه‌ی به‌ده‌سته‌وه ده‌بێت به‌شێكی راسته‌وخۆ ده‌ئاڵێت له‌ناوقه‌دی و به‌رزیده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌و رووداوه ناخۆشه‌وه به‌رپرسانی شاره‌كه هه‌موو چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌یان راگرت.
لین چی چین سه‌رۆكی شاره‌وانی نانیلۆر به پێگه‌ی تایوان نیوزی راگه‌یاندووه كه تیمی حكومه‌ت داوای لێبووردنیان له خه‌ڵك و ئه‌و خێزانه كردووه، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه.