به‌ فه‌رمی ئینته‌ر میلان له‌ باره‌ی گواستنه‌وه‌ی مێسی هاته‌ده‌نگ

له‌ باره‌ی فرۆشتنی لاوتارۆ مارتینێز بڕیاری كۆتاییان دا

ئینته‌ر میلان به‌ فه‌رمی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مێسی واژۆ بكات و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین له‌ باره‌ی فرۆشتنی لاوتارۆ گفتووگۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بكه‌ن.

پێرۆ ئۆسیلیۆ به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی رایگه‌یاند یانه‌كه‌یان بیر له‌ گواستنه‌وه‌ی مێسی ناكاته‌وه‌ و سه‌رجه‌م ده‌نگۆكان ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ئۆسیلیۆ له‌ لێداونێكی بۆ تۆڕی سكای ئیتاڵیا ده‌ڵێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مێسی ناكه‌ین له‌ پلانه‌كانمان نییه‌ و نازانین ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ له‌كوێوه‌ هاتوون.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئینته‌ر ئاشكرای كرد لاوتارۆ مارتینێز له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ گفتوگۆ ناكه‌ن.

له‌باره‌ی ئارتورۆ ڤیداڵیشه‌وه‌ ئۆسیلیۆ رایگه‌یاند ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی ڤیداڵ ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌و یاریزانی بارسێلۆنایه‌ و هه‌ر كاتێك یاریزانه‌كه‌ بڕیاری رۆیشتنیدا ئه‌وانیش ده‌ست به‌ جووڵه‌ ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی.