خانمه تێنسزانێكی جیهان تووشی شێرپه‌نجه بووه
كارلا سوارێز ناڤارۆ خانمه تێنسزانی ئیسپانیا به فه‌رمی تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه راگه‌یاند.
سوارێز ناڤارۆی ئیسپانی كه پێشتر پۆلێنكراوی شه‌شه‌می خانمه تێنسزانه‌كانی جیهان بوو، رایگه‌یاند تووشی شێرپه‌نجه‌ی رژێنه‌كان بووه و به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ چاره‌سه‌ری كیمیایی وه‌رده‌گرێت و له یاریكردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌م خانمه سی و دوو ساڵیه له مێژوویدا حه‌وت جار به‌شداری له پاڵه‌وانییه‌تیه‌كانی گراندسلام كردووه و جارێك گه‌یشتووه‌ته چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیه گه‌وره‌كانی تێنس.