ماكرۆن: كۆششه‌كانمان له شنگال به‌رده‌وام ده‌بن
K24- ھەولێر:
ئەمڕۆ سەرۆكی فه‌رەنسا گەیشتە بەغدا و چەند دیدارێكی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و ھەرێمیش ئەنجامدا، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌و كۆنفرانسە رۆژنامه‌وانیەدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی له پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
گووتیشی: كۆششه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن به تایبه‌ت له چه‌ند پرسێك كه مایه‌ی گرنگی ئێمه‌یه له شنگال و له پاڵ ئێزدییه‌كان.
ماكرۆن جه‌ختیشیكرده‌وه، كه شه‌ڕی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سەرۆكی فه‌رەنسا گوتی: فه‌ره‌نسا دووپات له پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به عێراق ده‌كاته‌وه بۆ دۆستایه‌تی له نێوان هه‌ردوولادا، و كاركردن له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رقه‌راركردنی دیموكراسیه‌ت له عێراقدا، گفتوگۆمان له باره‌ی دۆخی ئێستا كردووە. دووپات له پته‌وكردنی هاوكارییه‌كان له ته‌واوی بواره‌كاندا كرایه‌وه.
ھەروەھا گوتی: فه‌ره‌نسا پابه‌نده به زامنكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه، له بواره‌كانی په‌روه‌رده و رۆشنبیریش هاوكار ده‌بین، كۆششه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن به تایبه‌ت له چه‌ند پرسێك كه مایه‌ی گرنگی ئێمه‌یه له شنگال و له پاڵ ئێزدییه‌كان. له بواری ته‌ندروستی و مرۆیش هاوكار ده‌بین. له پابه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین، به تایبه‌ت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، كه فه‌ره‌نسا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له شه‌ڕ به‌شدار بووه، و شه‌ڕه‌كه زۆر نه‌هامه‌تیی لێكه‌وته‌وه بۆ عێراقییه‌كان و شه‌ڕی داعش تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
لای خۆیه‌وه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سوپاسی پشتیوانی و هاوكارییه‌كانی فه‌ره‌نسای كرد و رایگه‌یاند: په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له ته‌واوی بواره‌كاندا ده‌ده‌ین.
مسته‌فا كازمی گووتیشی: فه‌ره‌نسا له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان زۆر هاوكاری كردووین به تایبه‌ت له له پڕۆژه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال.
گووتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له ته‌واوی بواره‌كان په‌ره‌پێده‌ده‌ین. قسه‌مان له بواری وزه و هاوكارییه‌كان كرد، به تایبه‌ت وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌سه‌رپه‌رشتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم، بۆ به‌رهه‌مێنانی وزه‌ی كاره‌با. هه‌وڵده‌ده‌ین كه ئاسته‌نگه‌كان له‌به‌رده‌م كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان لابده‌ین و ئاسانكارییان بۆ بكه‌ین.