عێراق تاوتوێی كڕینی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
عێراق و ئۆكرانیا تاوتوێی پرسی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوانیان ده‌كه‌ن له بواری پڕچه‌ككردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
وه‌زیری به‌رگری عێراقی فیدراڵ، جومعه عناد، هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی كۆبووه‌وه و باسیان له هه‌ماهه‌نگی له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، رایگه‌یاند، ئامانجی شاندی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری به‌رگری بۆ ئۆكرانیا تاوتوێكردنی پرسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه له بواری پڕچه‌ككردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پێشخستنی كه‌رتی سه‌ربازی عێراقه.