سێ پڕۆژەی ستراتیژی لە گەرمیان جێبەجێ دەکرێن

وەزیری ئاوەدانکردنەوە پڕۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان بەسەر دەکاتەوە

K24 - ھەولێر:

کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوررستان بڕیاریدا له‌ 10 پڕۆژەی ستراتیجی ده‌ستبه‌كار بكرێته‌وه‌. سێ لەو پڕۆژانە دەکەونە سنووری ئیدارەی گەرمیان. پڕۆژەکانیش بریتین لە سایلۆی گەرمیان، کە کارەکانی تەواوبووە لەگەڵ ھەردوو پڕۆژەی رێگای کەلار - کفری و رێگای کەلار - دەربەندیخان.

پڕۆژەی بە دوو سایدکردنی رێگای کەلار - دەربەندیخان و کفری - کەلار لەو پڕۆژە ستراتیجیانەن، کە کابینەی نۆیەمێ حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستبەکاربوونی بڕیاری دا کارکردن لەوپرۆژانە بەردەوام بیت. دانا عه‌بدولكه‌ریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبون بەمەبەستی خێراترکردنی کارەکانی دووسایدی رێگای کەلار-  دەربەندیخان سەردانی پرۆژەکەی کرد.