فیلمی دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی باشترین فیلمی هۆڵەندای به‌ده‌ستهێنا
K24 – هۆڵه‌ندا:
فیلمی "سدیق و پڵنگ"ی ده‌رهێنه‌ری كورد، رێبه‌ر دۆسكی خەڵاتی باشترین فیلمی هۆڵەندای به‌ده‌ستهێنا.
ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لەوە دەکات، هه‌رێمی کوردستان لە شەستەکانی سەدەی رابردووەوە لەناو جەنگێکی ناڕەوادایە و بەردەوام خەڵکی کورد لە جێهێشتنی ماڵ و حاڵی خۆی و وێرانکاری و ڕاکردندا ژیاوە، بەردەوام نەخشەی ئەو وڵاتە لەگۆڕانکاریدا بووە.
سدیق کاراکتەری سەرەکی فیلمەکەیەو خۆشی ناوی محەمەد سدیق بارزانییە، جگە لەوەی زۆربەی دیمەنە ئەرشیفیەکانی ناو فیلمەکە کاتی خۆی بە کامێرای محەمەد سدیق گیراوە، لە بەرهەمهێنانی فیلمەکەش یاریدەدەری کامێرامان بووە.
سدیق پیاوێکە لەناو ئەو هەموو توندووتیژیەدا و لە ناو دڵەڕاوکێدا دەژی و بەتەنها شۆڕشێک دژی ئەوکەسانەی راودەکەن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ناو ئاژەڵەکان و دژی سامانی هاوڕێی کە دەیەوێت بەرەو هەندەران رابکات بەرپادەکات.
لۆکەیشنی فیلمەکە لە زۆربەی ناوباخه‌کانی هه‌رێمی کوردستان تۆمارکراون و دیمەنە دڵڕفێن و سەرنجڕاکێشەکانی سروشتی کوردستان بوونەتە هەوێنی فیلمەکەی رێبەر، لەڕێی سدیق و بینینەکانیەوە مێژووی کوردستان نیشان دەدات.
بڕیاره له 10ی ئه‌م مانگه‌وه نمایشی فیلمه‌كه له هۆڵه‌كانی سینه‌ما ده‌ستپێبكات.
رێبەر دۆسکی
- له 1975 له دهۆك له‌دایكبووه.
- دوای ئه‌وه‌ی له 1975 باپیری رێبه‌ر شه‌هید ده‌بێت، باوكی و براكانی دیكه‌ی ده‌بنه پێشمه‌رگه.
- رێبه‌ر له ریزی شۆڕشدا گه‌وره بووه و خێزانه‌كه‌یان له 1992 گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ دهۆك.
- له 1997 وه‌ك په‌نابه‌ر چووه‌ته هۆڵه‌ندا و له 2013 ئەکادیمیای فیلمی لە ئامستەردام تەواو کردووە.
- ساڵی 2016 یەکەم خەڵاتی بۆ فیلمی دۆکیومێنتەری بەناوی رادیۆ کۆبانێ لە (IDFA) فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دۆکیومێنتەری ئامستەردام لە هۆڵەندی بەدەستهێناوە.
- دوا خەڵاتی ساڵی 2019 لەهەمان فێستیڤاڵ لە فیلمی 'سدیق و پڵنگ' بەدەستهێناوە.