حه‌شد گه‌مارۆی ئه‌منی به‌سه‌ر خۆرئاوای خانه‌قیندا سه‌پاند

K24 – هه‌ولێر:
حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان گه‌مارۆیه‌كی ئه‌منییان به‌سه‌ر خۆرئاوای قه‌زای خانه‌قینی سه‌ر به پارێزگای دیاله‌دا سه‌پاندووه.
راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی، له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی لیوای چواری حه‌شدی شه‌عبی، گه‌مارۆیه‌كی ئه‌منیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر ناوچه‌كانی خۆرئاوای دیاله‌دا.
هه‌روه‌ها هاتووه: چه‌كدارانی حه‌شد سه‌رقاڵی كێوماڵكردنی رووبه‌ری 21 كیلۆمه‌ترن له سنووری ناوچه‌كه به مه‌به‌ستی كۆتایهێنان به جموجووڵی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه‌دا.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانی حه‌شد چه‌ندین بازگه و خاڵی پشكنینیان داناوه و ده‌یانه‌وێت له ناوچه‌كانی پردی "حه‌لوانی" تا سنووری گوندی "كه‌ریم داوود" بپشكنن.