بەھۆی " نامەكانی خۆشەویستی" بۆ كیم، ترەمپ بۆلتن بە گەمژە ناو دەبات

"نامەكانی خۆشەویستی" تەنھا بۆ گاڵتە بووە

K24- ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ھێرشێكی نوێی كردە سەر جۆن بۆلتن، راوێژكاری پێشووی ئاساییشی نەتەوەیی ئەمەریكا و بە "گەمژە" وەسفیكرد، سەبارەت بەھۆكاری شانازیكردنی خۆی بە پەیوەندییەكەی لە گەڵ كیم جۆنگ ئۆن، سەرۆكی كۆریای باكوور، .

ترەمپ لە تویتێكدا، كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردووەتەوە، نووسیویەتی: ئێستا بیستم "جۆن بۆلتن"ی شێت باسی ئەوەی كردووە، من باسم لە "نامەكانی خۆشەویستیی جۆن ئۆن" كردووە، وەك بڵێی من بە نامەی خۆشەویستیم دانابن".

گوتیشی: بەكارھێنانی دەستەواژەی "نامەكانی خۆشەویستی" تەنھا بۆ گاڵتە بووە و گوتی: ئاشكرایە ئەوە تەنھا بۆ گاڵتەجاڕی بووە و بۆلتن گەمژەیە".

پێشتر ترەمپ و كیم جۆنگ ئون نامەیان ئالوگۆڕ كردبوو و ناوەرۆكی نامەكان ئاشكران نەكران و بەنھێنی ماونەتەوە، بەڵام سەرۆكی ئەمەریكا ئەو نامانەی بە "جوان" وەسف كرد و جارێكیان بە گاڵتەوە گوتی: "وەك نامەی خۆشەویستین" و ئەو و كیم كەوتوونەتە خۆشەویستی یەكترەوە".