سه‌رۆك بارزانی و مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه
K24 - ھەولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه و سه‌رۆك بارزانی رایگەیاند، تاوتوێی خێراكردنی هه‌وڵه‌كانمان كردووه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئه‌مڕۆ له سه‌ڵاحه‌دین، سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوووه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ كرد.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ردا، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاندووه، كه دواین پێشهاتیان تاوتوێ كردووه. هه‌روه‌ها باسیان له خێراكردنی هه‌وڵه‌كان كردووە به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ.
به‌گوێره‌ی میدیای فه‌رمی عێراقی، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كازمی رایگه‌یاندووه، پێویسته هه‌ماهه‌نگییه‌كی زیاتر له‌نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست بن، جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، گفتوكۆكان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور ئاینده‌یه‌كی باشتر به عێراق ده‌به‌خشێت.
سه‌باره‌ت به چاكسازییش له عێراق، كازمی گووتوویەتی: وڵاته‌كه پێویستیی به چاكسازییه‌كی راسته‌قینه هه‌یه.