ئەنجامده‌ری رووداوه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر كێیه؟
K24- مینیسۆتا – ئەمەریکا:
محه‌مه‌د عه‌تا سه‌عات 8:48 به‌یانی رۆژی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 به فرۆكه‌یه‌كی بۆینگ (767)ی هێڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فرۆكه‌كه، خۆی شۆفێری فرۆكه‌كه ده‌كات و خۆی ده‌كێشێت به تاوه‌ری باكووری سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی، كه‌به‌شێك بوو له‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن شێخ خالد شێخ محه‌مه‌د، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌وە پیلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو.
محه‌مه‌د عه‌تا ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د محه‌مه‌د ئه‌میر عه‌وه‌ز سه‌ید عه‌تایه و رۆژی 1ی سێپتێمبه‌ری 1968 له "كه‌فه‌ر ئه‌لشه‌یخ" ی میسر له‌دایكبووه. كاتێك ته‌مه‌نی ده‌بێت به 10 ساڵ رووده‌كه‌نه گه‌ڕه‌كی عابدین له قاهیره، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه باوكی ناهێڵێت تێكه‌ڵ به منداڵی دیكه ببێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات زیاتر سه‌رقاڵی خوێندن بێت. خوێندنی دواناوه‌ندی له قاهیره ته‌واو كردووه، ساڵی 1985 له به‌شی ته‌لارسازیی كۆلێژی ئه‌ندازیاری له زانكۆی قاهیره وه‌رگیراوه و ساڵی 1990 به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه.
كاتێك نمره‌ی ده‌رچوونی زانكۆكه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌شێت له خوێندنی باڵا وه‌رگیرێت، باوكی پێداگری لێده‌كات كه بچێته ئه‌ڵمانیا بۆ خوێندنی باڵا. بۆ ئه‌وه‌ش محه‌مه‌د عه‌تا ئه‌چێته خوێندنی زمانی ئه‌ڵمانی له په‌یمانگه‌ی گۆته له میسر.
ساڵی 1992 كاتێك باوكی له میسر، ژن و پیاوێكی ئه‌ڵمانی بانگهێشتی خوانی ئێواره‌یه‌ك ده‌كات، پێشنیازی ئه‌وه ده‌خه‌نه به‌رده‌م عه‌تا، كه ئه‌وان ئاماده‌ن له رێگه‌ی پرۆگرامی تایبه‌تی خوێندنی زانكۆییه‌وه، ژوورێكی نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیانی بۆ دابین بكه‌ن. محه‌مه‌د عه‌تا ئه‌م پێشنیازه‌ی په‌سه‌ند كردووه و له تەمموزی 1992 بۆ خوێندن روو له ئه‌ڵمانیان ده‌كات.
بەرەو ئەڵمانیا
له ئابی 1992 له‌زانكۆی ته‌كنۆلۆژیای هامبۆرگ ده‌ستده‌كات به خوێندنی زانكۆ. دوای دوو مانگ له هامبۆرگ له كاری ئیسلامی سیاسی تێوه‌ده‌گلێت، ئه‌ویش له كاتی سه‌ردانیكردنی مزگه‌وتی قودس له هامبۆرگ. لە هەمانکاتدا په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر لاوازده‌بێت.
دوای شه‌ش مانگ به‌هۆی خۆهه‌ڵقورتاندنی زیاد له‌پێویست له ژیانی منداڵێكی ژن و پیاوه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی كه شوێنیان بۆ دابینكردووه، داوای لێده‌كه‌ن كه ماڵه‌كه‌یان جێبهێڵێت.
له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌یدا ساڵی 1992 به‌شێك له‌كاته‌كه‌ی ته‌رخانكردووه بۆ كاركردن له كۆمپانیای پلاندانانی ته‌لارسازی و تا 1997 له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
دواتریش ماوه‌یه‌ك له كۆمپانیای پاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كاریكردووه.
مامۆستایانی زانكۆكه‌ی ده‌ڵێن: محه‌مه‌د عه‌تا هه‌میشه چاوی له‌وه بووه بگه‌ڕێته‌وه میسر و له‌وێ كارێك به‌ده‌ستبخات.
له مانگی شوباتی 1993 محه‌مه‌د عه‌تا له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی دیكه‌ی زانكۆیدا له ژورێكی ئه‌پارتمانێكدا پێكه‌وه نیشته‌جێده‌بن له سنترۆمشاوز. له ماوه‌ی پێنج ساڵدا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو هاوڕێیه‌یدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نابێت. به‌پێی قسه‌ی ئه‌وان كه‌مترین جار خۆی شوشتووه و ته‌واو گۆشه‌گیر بووه.
یه‌كێك له‌و سیفاتانه‌ی كه محه‌مه‌د عه‌تا له‌لای سه‌رۆكی به‌شه‌كه‌ی كه پسپۆری هه‌بووه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌میشه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه رقی له بینای نوێ و باڵه‌خانه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه. باڵه‌خانه به‌رزه‌كانی به ره‌مزی په‌ككه‌وتنی رێگاوبان و سه‌رلێشێوان و دروستكردنی لۆد له‌سه‌ر هاتووچۆ وه‌سفكردووه.
كاتێك مامۆستاكه‌ی له ساڵی 1994 وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركی خوێندن بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته گه‌شتی بۆ حه‌له‌ب له‌سوریا كردووه، ئه‌م به‌بێ مامۆستاكه‌ی بۆ 7 هه‌فته ماوه‌ته‌وه.
له ساڵی 1995 چووه بۆ مه‌ككه و فه‌ریزه‌ی حه‌جی جێبه‌جێكردوه‌وه و به خێرایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیا.
له كاتی سه‌ردانیكردنی مزگه‌وتی قودس له هامبۆرگ وانه‌ی ئاینی گوتووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌وێ هه‌ریه‌ك له مه‌روان شه‌یحی، ره‌مزی بن شیبه و زیاد جه‌راج ده‌ناسێت و خانه‌ی تیرۆریستی هامبۆرگ-ی رێكخراوی قاعیده دروستده‌كه‌ن.
له هاوینی 1997 بۆ جارێكی دیكه، عه‌تا خۆی له ئه‌ڵمانیا ونده‌كاته‌وه تا كۆتایی ساڵی 1998 ناگه‌ڕێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی زانكۆكه‌یه‌وه ده‌كات كه كێشه‌ی خێزانی له میسر هه‌یه و داوای مۆڵه‌ت ده‌كات.
له‌و ماوه‌یه‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت كه پاسپۆرته‌كه‌ی ونبووه، بۆیه هه‌وڵی ده‌ركردنی پاسپۆرتێكی دیكه ده‌دات و پێی ده‌چێته ئه‌فغانستان.
ساڵی 1999 بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و له باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له مه‌روان شه‌یحی و ره‌مزی بن شیبه نیشته‌جێ ده‌بێت. هه‌فتانه سێ بۆ چوار جار كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یان كردووه.
له كۆتایی 1999 بۆ سه‌ره‌تای 2000 چه‌ند جارێك چاوی به ئوسامه بن لادن، گه‌وره سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده ده‌كه‌وێت.
خولی فێربوونی فرۆكه‌وانی":
له شوباتی ساڵی 2000 عه‌تا له ئه‌فغانستانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵمانیا و ده‌یه‌وێت به‌شداری له خولی فێربوونی فرۆكه‌وانی، بۆیه ده‌كه‌وێته پرسیار كردن له‌سه‌ر خولی فێربوون له ئه‌مەریكا.
له مانگی حوزه‌یرانی 2000 له‌گه‌ڵ مه‌روان شه‌یحی رووده‌كه‌نه ویلایه‌تی فلۆریدا له ئه‌مه‌ریكا و له‌رێگه‌ی كۆمپانیای هۆفمان-ی فرۆكه‌وانی، به‌شداری پرۆگرامی خێرای فرۆكه‌وانی ده‌كه‌ن. عه‌تا و شه‌یحی پێكه‌وه لەتشرینی دووەمی ساڵی 2000 بڕوانامه‌ی چۆنێتی لێخورینی فرۆكه به‌ده‌ست ده‌هێنن و پێكه‌وەش به‌ره‌وام ده‌بن له‌سه‌ر مه‌شقه‌كانیان.
له‌مانگی ته‌مموزی 2001، عه‌تا سه‌ردانی ئیسپانیا ده‌كات كه چاوی به‌ره‌مزی بن شیبه بكه‌وێت، تا ئاڵوگۆڕی زانیاری بكه‌ن ده‌رباره‌ی دوا پێشهاته‌كانی كۆتایی پیلانگێڕییه‌كه.
عه‌تا له‌مانگی ئابی ساڵی 2001 چه‌ندین گه‌شتی وه‌ك سه‌رنشین كردووه و دواتر پلانی بۆ هه‌ر چوار گروپه‌كه كێشاوه، كه چۆن هێرشه‌كه‌یان بكه‌ن.
محه‌مه‌د عه‌تا چۆن سه‌ركردایه‌تی كردووه؟
رۆژی 5ی سێبتێمبه‌ری 2001، محه‌مه‌د عه‌تا گه‌شت ده‌كات بۆ برینس جۆرج له ویلایه‌تی مریلاند، تا چاوی به هانی حه‌سه‌ن حه‌نجور بكه‌وێت، كه یه‌كێكی دیكه بوو له‌و تیرۆریستانه‌ی رۆژی 11ی سێبتێمبه‌ر سه‌ركردایه‌تی هێرشی سێیه‌می كرد. ئه‌ویش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فرۆكه‌ی بۆینگ (757)ی هێلێ ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا به 64 سه‌رنشین و 4 تیرۆریستی هاوڕێیه‌وه له دوای فڕینی له‌واشنتن دی سی- یه‌وه، پاش ماوه‌یه‌كی كورت رێڕه‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت و كاتژمێر 9:45 خۆی به‌به‌شی رۆژئاوای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)ـدا ده‌كێشت، كه جگه له كوژرانی سه‌رنشینانی فرۆكه‌كه، 125 كارمه‌ندی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش كوژران.
رۆژی 7 سێپتێمبه‌ری 2001 ، محه‌مه‌د عه‌تا سه‌ردانی زیاد سه‌میر جه‌راح له نیویۆرك ده‌كات، كه ئه‌ویش هه‌مان رۆژ له فلۆریداوه گه‌یشتبووه نیویۆرك. زیاد سه‌ركردایه‌تی رفاندنی فڕۆكه‌ی چواره‌می كرد، كه له نیویۆرك-ه‌وه به 44 سه‌رنشین و 3 تیرۆریستی هاوڕێیه‌وه گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و واشنتن بووه، تیرۆریسته‌كان به‌نیازبوون فڕۆكه‌كه‌یان به‌كۆشكی سپی-دا بكێشن و دواتر ئوسامه‌بن لادن كه‌وتنی ئه‌مەریكا رابگه‌یه‌نێت. به‌ڵام به‌هۆی بەره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رنشینه‌كانی ناو فرۆكه‌كه له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌كان، خێرایی فرۆكه‌كه تێكده‌چێت و له‌نزیك به‌نسلڤانیا ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
محه‌مه‌د عه‌تا رۆژی 9 ی سێپتێمبه‌ر گه‌شتێكی به‌په‌له بۆ بۆستن ده‌كات و چاوی به مه‌روان یوسف شه‌یحی ده‌كه‌وێت كه سه‌ركردایه‌تی رفاندنی دووه‌م فرۆكه‌ی كرد و له‌بۆستن-ه‌وه به‌ره‌و سان فرانسیسكۆ به‌ڕێكه‌وتبوو، پاشان مه‌روان شه‌یحی ئاراسته‌ی فرۆكه‌كه ده‌گۆڕێت و كاتژمێر 9:03 خوله‌ك به 65 سه‌رنشین و 4 تیرۆریستی دیكه‌وه خۆی به‌نهۆمی 60ی تاوه‌ری دووه‌مدا كێشا.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عه‌تا، رۆژی 10ی سێبتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز عومه‌ر گه‌شتێك بۆ پۆرتلاند-ی ویلایه‌تی مه‌ین ده‌كه‌ن، له‌وێشه‌وه ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ئه‌لتیما به‌كرێ ده‌گرن به 84 دۆلار و هه‌ر ئه‌و رۆژه 500 دۆلار له‌ڕێگه‌ی ئامێری ئه‌ی تی ئێمه‌وه به‌كاشیی ده‌ردێنن بۆ كرێی هۆتێل و خه‌رجییه‌كانی دیكه. بۆ كاتژمێر 5:00ی به‌یانی رۆژی 11ی سێپتێمبه‌ر به ئۆتۆمبێل ده‌گه‌نه بۆستن، كاتژمێر 7:45 حوله‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له والی محه‌مه‌د ئه‌لشه‌هری، وه‌لید محه‌مه‌د ئه‌لشه‌هری برایی و سه‌تام ئه‌لسه‌قامی له‌ناو فرۆكه‌كه‌دا یه‌كده‌گرنەوە و دەستدەگرن بەسەر فرۆکەکەدا.
كاتژمێر 8:46 خوله‌ك محه‌مه‌د عه‌تا خۆی فرۆكه‌كه لێده‌خورێت و به‌ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانه‌وه خۆی به یه‌كه‌م تاوه‌ری بازرگانی جیهانیدا ده‌كێشێت له نیویۆرك.
تاقانه‌ی خێزانه‌كه‌ی بووه
محه‌مه‌د عه‌تا به چه‌ندین ناوی جیاجیاوه به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتی ده‌ركردووه، له‌وانه: (محه‌مه‌د ئه‌لئه‌میر، محه‌مه‌د ئه‌لسه‌ید، عه‌واج سه‌ید عه‌تا، عه‌وز سه‌یاد) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی میسری بووه، به‌ڵام زۆرجار وه‌ك ئیماراتی خۆی ناساندووه.
باوكی محه‌مه‌د عه‌تا پارێزه‌ر بووه، هیچ كوڕێكی دیكه‌ی نه‌بووه و ئه‌م تاقانه‌ی خێزانه‌كه‌ی بووه. دوو خوشكی له‌خۆی گه‌وره‌تری هه‌بووه، كه یه‌كێكیان پزیشك و ئه‌وی دیكه‌یان مامۆستایه.
H.B