خێزانێک شەیدای كۆكردنەوەی كەلوپەلی كولتوورین

بە ھیچ نرخێك كەلوپەلەكان نافرۆشین"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

خێزانێک لە شاری سلێمانی بە شێکی زۆری ماڵەکەیان تەرخان کردووە بۆ پاراستن و نمایش کردنی ئەو کەلوپەلە کولتووریانەی کە مێژووییەکی دوورو درێژیان ھەیە. ئەوان دەڵێن، لە ھەر شوێنێک کەلوپەلی کولتووری ھەبێت بۆ ماڵەکەیان دەھێنن و بە ھیچ نرخێکیش کەلوپەلەکان نافرۆشن.

حاجی ئیسماعیل و حاجی بەیان ھاوسەری یەکترن، ساڵانێکە ھاوکاری یەکترن بۆ کۆکردنەوەی ئەو کەلوپەلە کولتووریانەی کە ھەریەکەیان مێژوویەکی دوورو درێژیان ھەیە. ئەوان حەزو خولیایەکی تایبەتیان ھەیە ئەویش کۆکردنەوەو پاراستنی کەلوپەلە کولتووریەکانە، بۆیە ماوەی چەند ساڵێکە ھاوشانی یەکتر ئەو کارە دەکەن و ئێستاش بەردەوامن، بڕیاریشیانداوە بۆ پاراستنیان بەشێکی زۆری ماڵەکەیان تەرخان بکەن بۆ ئەو کەلوپەلانە.

حاجی ئیسماعیل ئەمین دەڵێت، ئامانجیان لەو کارە خزمەت كردنە بە کەلەپوری کوردی، لە ھەر شوێنێکیش شتێکی کولتووری بینیبێت ئەوا بێ دوو دڵی کڕیویەتی و ھێناویەتی لە ماڵەکەیاندا دایناوە.

بەیان محەمەد، ھەمان خولیای ھاوسەرەکەی ھەیە و دەڵێت، ھەندێک جار بۆ ھێنانی کەلوپەل بۆ ناو ماڵەکەیان لەگەڵ حاجی ھاوسەری سەفەری دەرەوەی وڵاتیان کردووە.

دەشڵێت، ئەو شتانەی کە پاراستویانە بە ھیچ نرخێک نایفرۆشن.