هێمن هه‌ورامی: فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی پابه‌ندن به‌ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزبه‌كە

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانییان هه‌یه‌؛ هه‌وڵ دەدرێت به‌ سازان و كۆده‌نگی دەرباز بكرێت
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاند، فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی پابه‌ندن به‌ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزبه‌كە.

هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گووتیشی: رێككه‌وتنه‌كە له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و بابه‌تانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانییان هه‌یه‌؛ هه‌وڵ بدرێت به‌ سازان و كۆده‌نگی نیشتمانی دەرباز بكرێت.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسیاره‌ به‌رامبه‌ر به‌ ته‌واوی په‌رله‌مانتاران و كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌رێنین.