"خێزانێکی کورد لە بەغدا سەربڕدران"

"کچەکەیان دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر و هەردوو قاچیشی بڕاوەتەوە"

K24 - هەولێر


"کچێکی کورد، لەگەڵ دایک و باوکی لە بەغدا "سەربڕدران.

میدیا عێراقییەکان لە سەرچاوەی پزیشکی دادییەوە بڵاویان کردەوە، کچەکە ناوی شیلان داراـیە خوێندکاری پزیشکییە و لەگەڵ دایک و باوکی بووە، پێش ئەوەی شەوی رابردوو سەریان ببڕدرێت. کچەکە دەستدرێژیی سێکسیی کراوەتە سەر و هەردوو قاچیشی لێکراونەتەوە.

هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا لەبارەی شوێنی کوشتنی ئەو خێزانە کوردە ئاشکرای کردووە "ژمارەیەک کەسی نەناسراو، بەچەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد، لە شەقامی مەنسووری ناوچەی مەنسوور، کچێک و دایک و باوکییان سەربڕیوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا باس دەکرێت "شیلان تاقانەی دایک و باوکی بووە و، پزیشکی دەرمانسازی بووە".

هـ.ر.