ئەو پەرلەمانتارە هیندییەی "ڤیدیۆ سەیرەکەی" بڵاوکردەوە، تووشی کۆرۆنا بوو

دەڵێ: ئەگەر لەنێو قوڕاو دابنیشن، بەرگریتان بەهێز دەبێت

K24 - هەولێر

سیاسەتمەدارێکی هیندی کە ڤیدیۆیەکی سەیری خۆی بڵاوکردبووەوە لەکاتێکدا لەنێو گۆمێک قوڕاو دانیشتبوو، گوایە بەو شێوەیە بەرگریی بەهێز دەکات لە دژی کۆرۆنا، تووشی کۆرۆنا بوو.

سوخبیر سینگ جاوناپوریا، پەرلەمانتاری راجستان، یەکێک بوو لەو 24 پەرلەمانتارەی هیندستان کە رۆژی 14ـی مانگ پشکنینی کۆرۆنای پۆزەتیڤ بوو.

مانگێک پێش تووشبوونی بە کۆرۆنا، پەرلەمانتارەکە ڤیدیۆیەکی سەیر و تاڕادەیەک کۆمێدی لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە، کە تێیدا لەنێو گۆمێک قوڕاو دەردەکەوێت کاتێک فوو بە گوێچکە ماسییەکدا دەکات.

لە ڤیدیۆکەدا پەرلەمانتارەکە بە هیندی بەو شێوەیە "ئامۆژگاریی" خەڵک دەکات: "بڕۆنە دەرەوە، با لەژێر باران تەڕ بن، لەنێو قوڕاو دابنیشن، لە کێڵگەکان کاربکەن، فوو بە گوێچکە ماسییەکدا بکەن... خەڵک بەمانە بەرگرییان بەهێز دەبێت".

هـ.ر.