په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی توركیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی خۆی بۆ یۆنان و قوبرس دووپاتكرده‌وه و داوایكرد، توركیا ده‌ست له گه‌ڕان و پشكنینی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست هه‌ڵبگرێت و له‌و ناوچانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ره به دوای غازدا نه‌گه‌ڕێت.
هاوكات په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئیدانه‌ی رفتاره‌كانی توركیای له ناوچه‌ی ئابووری یۆنان و قوبرس كرد.
ئیدانه‌كردنی توركیا به بڕیارێك بوو، كه 601 په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپایی ده‌نگیان بۆ دا و ته‌نیا 57 په‌رله‌مانتار ناڕازی بوون و 36 په‌رله‌مانتاریش بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد.
په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانی قووڵی خۆی له باره‌ی به‌رده‌وامی ململانێكانی ناوچه‌كه و سه‌ركێشان بۆ ململانێی سه‌ربازی له نێوان دوو ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه (یۆنان و قوبرس) له‌گه‌ڵ وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ و پاڵێوراو بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ریزی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها داوایكرد، توركیا رێگه‌ی دانووستان بگرێته به‌رو نیگه‌رانیشی له ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا ده‌ربڕی و جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته پاشه‌كشێ به سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه چه‌كدارانه بكرێت كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، یه‌كێتییه‌كه هۆشداریی دایه توركیا له گرتنه به‌ری سیاسه‌ت و ره‌فتاری ئه‌وتۆ، كه سه‌رده‌كێشن بۆ تێكچوونی ره‌وشی سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی ناوچه‌كه، به تایبه‌تی سووریا.
یه‌كێـی ئه‌وروپا به دووری نه‌زانی، سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و هه‌وڵبدات ئه‌نقه‌ره ناچار بكات له رێی سزاوه پاشه‌كشێ له بڕیار و سیاسه‌ته یه‌كلایه‌نه‌كانی بهێنێت.