ئەردۆغان: توركیا لە دەست لە كاركێشانەوەی سەراج توڕەیە

"توركیا ھیچ ریگرییەكی نییە لە دانوستان لەگەڵ میسر"

K24- ھەولێر:

سەرۆكی توركیا، رەجب تەییب ئەردۆغان رایگەیاند، توركیا توڕەیە لە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی ویفاقی لیبیا، فایز سەراج بە دەست لەكار كێشانەوەی لە پۆستەكەی و جەختیشی كردەوە، ھیچ ریگرییەكی نییە لە دانوستانكردن لەگەڵ میسر.

ئەردۆغان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: " دوور یان نزیك حەفتەری (سەركردەی سوپای لیبیا خەلیفە حەفتەر) كودەتاچی ھەر دەدۆڕێت".

سەبارەت بە میسر ئەردۆغان گوتی: "لاریمان نییە لە گفتوگۆكردن لەگەڵ میسر.. ئەنجامدانی گفتوگۆی ھەواڵگریانە لەگەڵ میسر كارێكی جیاوازە و دەكرێت ئەنجامبدرێت و ھیچ رێگرییەكیش لەبارەیه‌وە نییە، بەڵام رێكەوتنەكەی لەگەڵ یۆنان خەمباری كردین".

سەبارەت بە یۆنان، ئەردۆغان رایگەیاند، "ئامادەین له‌رێگه‌ی وڵاتێكی سێیه‌م یانیش ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ گفتوگۆ لەگەڵ یۆنان بكەین". گوتیشی: كێشەمان لە دیتن و دیداری سەرۆك وەزیرانی یۆنان نییە، بەڵام پرسیار ئەوەیە، باسی چی دەكەین و لە چ چوارچێوەیەكدا یەكتر دەبینین؟".

ئاشكراشیكرد، كشاندنەوەی كەشتی " سەرۆك عروج" بۆ بەندەر ھەنگاوێكە واتای خۆی ھەیە، ئاماژەیكرد، كەشتی كنە و پشكنین " سەرۆك عرۆج" دوای چاكردنەوەی دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی لە ڕۆژەھەڵاتی دەریای ناوەڕاست".

سەچاوە: ئاژانسەكان