بوونی ئەمهریکا لە عێراق بە ھەموو شێوەیەك دهكرێته ئامانج
K24- ھەولێر:
له نهجهف سەنتەرێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزی تەنیا لە بەرئەوەی ناوی ئەمهریکای لەسەر بووە تەقێندراوەتەوە. ھەرچەندە پەیمانگەکە ھیچ جۆرە پەیوەندییەکی بە ئەمهریکاوە نیە و ھیچ ئەمهریکیەکیش تێیدا کار ناکات، تەنیا ئەوە نەبێت کە ناوی ئەمهریکای لەسەرە. جگە لە زیانی ماددیش ھیچ زیانێکی گیانیی نەبووە؛ بەڵام پەیامێکی روونە بۆ ئەمهریکا، كه نەك تەنیا لەرووی سەربازی و سیاسیەوە، بەڵکو لەرووی کولتووری و رۆشنبیری و شارستانیشەوە جێگای قبوڵکردن نیە... بوونیان له عێراق به ههموو شێوهیهك رهتكراوهیه.
دوای سەردانەکەی مستەفا کازمی، سهرۆك وهزیرانی عێراق بۆ واشنتن ھێرشەکان بۆ سەر ئەمهریکیەکان لە عێراق زیادیانکردووە.
چەند کاتژمێرێك بهر له تەقاندنەوەی ئەو سەنتەرەی فێربوونی زمانی ئینگلیزی، بۆمبێك بە چەند كاروانێكی ئۆتۆمبیلهكانی ھێزە عێراقیەکاندا تەقییەوە، کە کەلوپەلی سەربازییان پێبوو و لە رێگادا بوون بۆ یەکێك لە بنکە سەربازییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
ئەمهریکاش دەستیکردووە بە کشاندنەوەی ژمارەیەکی زۆر لەو 5200 سەربازی لە عێراق ھەیەتی و وەك فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمهریکا گوتی: تەنیا ژمارەیەکی کەم لە سەربازەکانمان لە عێراق دەمێننەوە.
دوێنێش رۆژنامەی زە ھیڵی ئەمریکی بابەتێکی بڵاوکردبوویەوە، تێیدا ھەرێمی کوردستانی وەك شوێنێکی ئارام و دۆستێکی نزیکی ئەمهریکا ناساندبوو و داوای لە ئیدارەی وڵاتەکەی كرد، بۆ پاراستنی کچ و کورەکانیان لەریزەکانی سوپا، سەربازەکانیان لە ھەرێمی کوردستان جێگیر بکەن.