وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به‌ كورد ده‌گرێت

لاڤرۆڤ: ئه‌نجامی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوچه‌كه‌ كاره‌ساتباره‌

K24- ھەولێر:

وەزیری دەرەوەی رووسیا ھۆشداریدا لە مەترسی ئەو رێبازەی ئەمەریكا بەرامبەر بە كوردانی سووریا گرتوویەتەبەر و رایگەیاند، ئەنجامەكەی بۆ گشت ناوچەكە كارەساتبار دەبێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا لە له‌ دیمانه‌یه‌كدا لە گەڵ ئاژانسی "سبۆتنیك" گوتی: وڵاته‌كه‌ی له‌ دۆخی رۆژهه‌ڵاتی فورات نیگه‌رانه‌ و ئه‌مه‌ریكا هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ جوداخوازی هان ده‌دات

هه‌روه‌ها لاڤرۆڤ گوتی: ئه‌مه‌ریكا كورد له‌ دژی حكومه‌تی سووریا هان ده‌دات و رێگه‌ نادات كورد له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكات. روونیشی كرده‌وه،‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاندانی كورد بۆ جواداخوازی له‌ ناوچه‌كه‌ كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه، نەك تەنھا بۆ یەكپارچەیی خاكی سووریا، بەڵكو ئەو رەفتارانەی ئەمەریكا "ئەگەری تەقینەوە"ی پرسی كورد له‌ سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌ زیاد ده‌كات.

گوتیشی: " ئەم پرسە نەك تەنھا بۆ سووریا، بەڵكو بۆ عێراق و توركیا و ئێرانیش گرنگە، ئەمەش یارییەكی مەترسیدارە لەو ناوچەیە.‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئەگەر ئەمه‌ریكا بەردەوام بێت لە ھاندانی جوداخوازی، ئەنجامەكەی كارەسات دەبێت بۆ ناوچەكە".