رونکردنەوەیه‌ك له به‌رگری شارستانی هه‌ولێره‌وه
K24- هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ورده‌كاری له‌باره‌ی رووداوی سووتانی ئۆتۆمبیلێك له شاری هه‌ولێر ده‌خاته‌ڕوو و ئاشكرای كرد، خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی ئاگری له ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌ردابوو.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر:
ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٢٢ خولەکی ئێوارە پەیوەندیمان پێوەکرا کە رووداوێکی سوتانی ئۆتۆمۆبیل هەیە لە گەڕەکی سەروەران، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه و دوای لێکۆلینەوە بۆمان دەرکەوت، بەهۆی کێشەیەکی خێزانی خاوەن ئۆتۆمبیله‌كه خۆی بەئەنقەست سوتاندویەتی.
تێبینی: هۆکاری زۆر سوتانی ئۆتۆمۆبیلەکە بەهۆی بەکارهێنانی بەنزینه‌وه بووە.
راگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر
H.B