بەهای لیرەی تورکی دابەزینی نوێ تۆماردەکات

زیاتر لە 21% بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لەدەستداوە

K24 - ھەولێر

لە کۆتا مامەڵەکانی رۆژی هەینی دا، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی دابەزینێکی دیکەی نوێی تۆمارکرد.

ئەوەش وایکردووە، وەبەرهێنەران بە وردییەوە چاودێری بڕیارەکانی بانکی ناوەندی تورکیا بکەن، کە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە کۆببێتەوە و سیاسەتی نەختینەیی بخاتە روو.

بەهای هەر دۆلارێکی ئەمەریکی بۆ بەرزترین ئاستی بە 7.5660 لیرە بەرزبووەوە، بەوەش بەهای لیرەی تورکی لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 21% بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لەدەستداوە.