نامه‌یه‌كی ژه‌هراوی بۆ تره‌مپ ده‌نێردرێت
K24- هه‌ولێر:
تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردنی یاسا توانییان رێگری له گه‌یشتنی پۆستێكی ژه‌هراوی بكه‌ن، كه بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نێردرابوو.
"سی ئێن ئێن" له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بڵاویكرده‌وه، ئه‌و رووداوه له كاتێكی رابردووی ئه‌م هه‌فته‌یه روویداوه و ئاشكرایانكردووه، ئه‌و پۆسته‌ی بۆ تره‌مپ نێردراوه، مادده‌ی "ریسین"ـی تێدا بووه، كه ژه‌هره‌كه‌ی زۆر كوشنده‌یه و له رێگه‌ی دوو پشكنینی تاقیكارییه‌وه ئه‌و مادده‌یه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
تۆڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، خزمه‌تگوزاری نهێنی "تایبه‌ته به پارێزگاریكردن له ئاسایشی سه‌رۆكی وڵات و خانه‌واده‌كه‌ی و به‌رپرسانی كۆشكی سپی" و نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵ "FBI" ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه كردووه.
سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی ناردنی نامه‌كه‌ش تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
H.B