خۆپیشاندەران لە ناسریە سێ پرد دادەخەن

داوای ئازادكردنی چالاكوانێك دەكەن

K24 - ھەولێر

خۆپیشاندەران لە ناسریە سێ پردیان داخست و پۆلیسیش جەختدەكاتەوە بە زووترین كات بەدەم داوای خۆپیشاندەرانەوە دەچێت.

بەھۆی رفاندنی چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكان لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە، شەوی رابردوو خۆپیشاندانی بەرفراوان لە شاری ناسریەی سەنتەری پارێزگای زیقار ئەنجامدرا، خۆپیشاندەران داوایان كرد ھەرچی زووە، سەجاد عێراقیی چالاكوان ئازاد بكرێت، بەو ھۆیەشەوە ئاڵۆزی روویدا و خۆپیشاندەران سێ پردیان لە شارەكە داخست و بەردەم باڵەخانەی پارێزگای شارەكەشیان گرت.

پۆلیسی زیقار داوای كرد ،خۆپیشاندەران ھاوكاریان بن بۆ ھێوركردنەوەی دۆخەكە.

 ئاماژەی بەوەش كردووە، لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و بە زووترین كات ئەو لایەنە دەستنیشان دەكەن كە چالاكوانەكەی رفاندووە.