"یاریزانانی ریال مه‌درید دڵی پێرێزی سه‌رۆكیان خۆشكرد"
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه یاریزانانی ریال مه‌درید بڕیاریانداوه ئه‌و پاداشته داراییه له یانه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرن كه به‌ڵێنیان پێ‌درابوو له‌كاتی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان پێیان ببه‌خشرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاریدابوو 300 هه‌زار یۆرۆ بداته هه‌ر یاریزانێك ئه‌گه‌ر جامی شا ببه‌نه‌وه و 700 هه‌زار یۆرۆش بداته هه‌ر یاریزانێك ئه‌گه‌ر ببنه پاڵه‌وانی لالیگا، به‌ڵام یاریزانانی ریال مه‌درید بۆ پاڵپشتیكردنی یانه‌كه‌یان و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا رووی له یانه‌كه كردووه ئه‌و ملیۆن یۆرۆیه وه‌رنه‌گرن.
به‌مهۆیه‌وه ریال مه‌درید بیست و پێنج ملیۆن یۆرۆی پاداشته‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌توانێت له پرۆژه‌كانی یانه‌كه‌ی خه‌رجی بكات.