سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان كرد

جەخت لە گرنگیی بەردەوامیدان بە راهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە کرایەوە

K24 - ھەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ کەڤن کۆپسی، جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا .

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامیدان بە راهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان  .

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە تیرۆریستانی داعش تا ئێستاش لە چەند ناوچەیەکی عێراق هەڕەشەیەکی بەردەوام و جددین بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە و جەختیشی لە گرنگیی درێژەدان بە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، لە پێناو نەهێشتنی  هەڕەشە و مەترسیی گرووپە تیرۆریستییەکان لەو ناوچانەدا