یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی هۆڵه‌ندا فرانك دێ بۆیر ده‌بێته راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا
رۆژنامه‌ی تێڵگرافی هۆڵه‌ندی بڵاویكرده‌وه فرانك دێ بۆیر له شوێنی رۆناڵد كۆمان به گرێبه‌ستێك تاكو دوای مۆندیالی 2022 ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه فێدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا و دێ بۆیر گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی و ته‌نیا راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه و له یۆرۆی ساڵی داهاتوو و مۆندیالی 2022 سه‌ركردایه‌تی پرته‌قاڵیه‌كان ده‌كات.
بڕیاره هۆڵه‌ندا یارییه‌كی دۆستانه به‌رامبه‌ر مه‌كسیك بكات پێش ئه‌وه‌ی له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی بۆسنه و ئیتاڵیا ببێته‌وه.
فرانك دی بۆیری ته‌مه‌ن 50 ساڵ پێشتر یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بووه، بۆ یه‌كه‌مجار له 2006 له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی یانه‌ی ئا‌یاكس ده‌ستی به كاری راهێنه‌رایه‌تی كرد، پاشان بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ بووه یاریده‌ده‌ری بێرت ڤان مارڤیكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میلانیش دوای 14 یاری له راهێنه‌رایه‌تی دوورخرایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی كریستاڵ پاڵاسیش دوای 5 یاری ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و ساڵی رابردوویش راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵانتا یونایتدی ئه‌مریكی بوو، له كۆی 55 یاری 31 بردنه‌وه 5 به‌رامبه‌ربوون و 19 شكستی له خولی ئه‌مریكا تۆمار كرد.