ترەمپ گاڵتە بەو رۆژنامەنووسانە دهكات كه لە رووماڵی خۆپیشاندانەكان برینداربوون
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ دوێنێ سێشەممە، لەمیانی گردبوونەوەیەكی لایهنگرانیدا گاڵتەی بە عەلی فیلشی، بێژەری تۆڕی" ئێم ئێس ئێن بی سی" و ژمارەیەك رۆژنامەنووسی دیكەی كرد و گوتی: بینینی بە ئامانجكردنی رۆژنامەنووسان لە لایەن پۆلیسەوە "دیمەنێكی جوانە".
لە گوتەكانیدا لە بەرامبەر لایەنگرانی خۆی لە ویلایەتی بنسلفانیا، ترەمپ گوتی: ئەو دیمەنە جوانەتان لەبیرە؟ پشێوی شەقامی گرتبووەوە. ئەو رۆژنامەنووسە دەبەنگە (عەلی فیلشی) بە بۆمبێكی غازی فرمێسكرێژ بریندار بوو، دواتر كەوت و دەستی بە ھەوار و قیژە كرد: برینداربووم، من برینداربووم".
گوتیشی: "ھەندێك جار كەسێك دەگرن دەست بەھەوار و قیژە دەكات و دەڵێت: من رۆژنامەنووسم، من رۆژنامەنووسم. بێرەدا بڕۆ.. فڕەیدەدەنە لایەك وەك تورەگەی چیپس".
سەرۆكی ئەمەریكا لە قسەكانی بەردەوام بوو و گوتی: بەڕاستی، كاتێك لە قەوارەی ئەو ھەموو پرۆپووچیە دەڕوانی و ناچارمان دەكەن لەوەی بەرگەی بگرین، ئەو كاتە، كە ئاوایان دەبینین ... لە واقیعدا دیمەنێكی جوانە".
لە مانگی حوزەیرانی رابردووەوە، كاری گێرهشێوێنی لە ویلایەتە یەگرتووەكانی ئەمەریكا بەردەوامە بە ھۆی كوشتنی ئەمەریكییەكی بە ڕەگەز ئەفریقی، بە ناو جۆرج فلۆید بە دەستی پۆلیس لە مینیاپۆلیس (مینیسوتا) و قەدەغەكردنی ھاتووچوو لە نزیكەی 40 شاری وڵاتدا سەپێنراوە.
سەرچاوە دەیلی مەیل