ئیداره‌ی منبج: توركیا سیاسه‌تی به تورككردنی ناوچه داگیركراوه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راپه‌ڕاندنی شاری منبج و ده‌وروبه‌ری، محه‌ممه‌د خێر شێخۆ، رایگه‌یاند، توركیا سیاسه‌تی به تورككردنی هاووڵاتیان په‌یڕه‌وده‌كات و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناچار ده‌كات مامه‌ڵه به لیره‌ی توركییه‌وه بكه‌ن.
گوتیشی: داگیركاری توركیا مامه‌ڵه‌كردن به لیره‌ی سه‌پاندووه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی سووریادا، كه داگیری كردوون و له ته‌واوی ناوچه داگیركراوه‌كاندا ئاڵای توركیا به‌رزكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: توركیا پرۆگرامی خوێندنی خۆی هێناوه و سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا.
روونیشیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی توركیا ده‌یانكات، ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه، كه توركیا هه‌مان سیاسه‌تی رابردووی جێبه‌جێ ده‌كات، كه سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی ئه‌وی دیكه و به تورككردنه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌سكه‌نده‌روون ئه‌نجامی دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان له ناوچه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا پارێزگاری له زمان و كولتووری ره‌سه‌نی خۆیان ده‌كه‌ن و پابه‌ندن به مامه‌ڵه‌كردن به دراوی ره‌سمی سووریاوه.