له باكووری كوردستان یادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رز راگیرا
K24- دیاربه‌كر:
پارته‌كانی باكووری كوردستان یادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و رۆژه به پیرۆز ناو ده‌به‌ن و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مافێكی ره‌وایه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك رێز له‌و خواسته‌ی گه‌لی كورد بگرێت.
مه‌سعود ته‌ك، سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست رایده‌گه‌یه‌نێت، ریفراندۆم تاپۆی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه و مافێكی ره‌وای گه‌لی كوردە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان به خوێنی شه‌هیدان و به‌رخودانی گه‌لی كورد به‌ده‌ستهاتوون و قه‌باره‌ی ئه‌و قوربانیدانه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی كه ره‌وایه‌تی به خواسته‌كه‌یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ین و پێویسته هه‌موو لایه‌كیش رێز له ماف و خواسته‌كانی گه‌لی كورد بگرێت.
هاوكات وه‌حید ئابا، جێگری سه‌رۆكی پاكیش ده‌ڵێت: ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی گرنگ بوو، كوردی له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی سوورتر كردووه.
گوتیشی: ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم تاپۆیێكه له‌ده‌ست گه‌لی كورد، هه‌ركاتێك كورد بیه‌وێت ده‌توانێت وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك دووباره به‌كاریبهێنێته‌وه.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ گه‌لی كورد پێویست بوو، كه دواجار بڵێت: ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین و خۆمان بڕیار له چاره‌نووسی خۆمان بده‌ین.
H.B