تهندروستی جیهان: ساڵانه 290 تا 650 ھەزار کەس بەھۆی ئەنفلۆوهنزاى وهرزی گیان لەدەستدەدەن
K24- ههولێر:
رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند: ساڵانە 290 تا 650 ھەزار کەس بەھۆی ئەنفلۆنزاوە گیان لەدەستدەدەن. ئیستاش لەگەڵ بوونی پەتای کۆرۆنا خواست لەسەر ڤاکسینی ئەنفلۆنزا زۆربووە. بەڕێوەبەری ئامادەکاری و رووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆنزاش لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی دەڵیت: ستافەکانی تەندروستی و بەتەمەنەکان پیش ھەمووان ڤاکسینی دژی ئەنفلۆنزایان پێدەدەرێت.
لهو بارهیهوه ئان مۆین، بەڕێوەبەری ئامادەکاری و رووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆوهنزا لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی گوتی: "داوکاری لەسەر ڤاکسینی ئەنفلۆوهنزا وەرزییەکان زۆر بووە و ھەندێك وڵات ناتوانن بیکڕن".
گوتیشی: "ساڵانە یەك ملیار کەس لە جیھان تووشی ئەنفلۆوهنزا دەبن و 3 بۆ 5 ملیۆن تووشبوو دۆخی تەندروستیان زۆر تێکدەچێت".
جهختیشی كردهوه، "290 ھەزار تا 650 ھەزار کەسیش لە ھەموو جیھان ساڵانە بە ئەنفلۆوهنزا وەرزییەکان گیان لەدەست دەدەن".
ئاشكراشیكرد، "لەگەڵ ھەبوونی پەتای کۆرۆنا، بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلۆوهنزا 5 گروپ دەستنیشان کراون، لەناو ئەو پێنج گروپەشدا تیمەکانی تەندروستی و بەتەمەنەکان پێش ئەوانی دیکە ڤاکسینی دژی ئەنفلۆوهنزا وەرزییەکانیان پێدەدەرێت".
H.B