له یه‌كه‌مین هه‌نگاوی دا رۆناڵد كومان شكستی هێنا
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، رۆناڵد كومان راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ پرۆژه نوێیه‌كه‌ی دوو یاریزانی كردبووه ئامانج و له هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ش شكستی هێناوه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه چوونی ڤیناڵدۆمی هۆڵه‌ندی بۆ بارسێلۆنا له لایه‌ن لیڤه‌رپووله‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه و ئه‌م بابه‌ته كۆتایی هاتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جان میشێل ئائۆلاس سەرۆکی یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسا گواستنەوەی مێمفیس دیپای هێرشبەری یانەکەی بۆ یانەی بارسێلۆنا بە ئەستەم دەزانێت و پێیوایه مه‌حاڵه رووبدات.
ئائولاس سەرۆکی یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری لێ پرۆگرێسی وڵاتەکەی سەبارەت بە هەوڵەکانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی دیپای گوتی: ''ئەوەی ئێمە ئاگادارین بودجەی بارسێلۆنا زۆر لاواز بووە و ئەو یانەیە توانای گواستنەوەی یاریزانەکەی ئێمەیان نییە و تاوەکو ئێستاش هیچ ئۆفەرێکیان بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش نەکردووە، بۆیە چوونی ئەو یاریزانە بۆ ئەو یانەیە ئەستەمە بکرێت''.
سەرۆکی یانەی لیۆن ئەوەشی ئاشکرا کردووە ئۆفەرێکی نوێیان پێشکەش بە میمفیس دیپای کردووە، لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و هیچ بیانۆیەکی بۆ ئەو یاریزانە نەهێشتووەتەوە.
مێمفیس دیپای ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2017 به به‌های 25 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی مان یونایتده‌وه روویكرده لیۆن، له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نساییه‌كه له كۆی 139 یاری، 57 گۆڵ و 43 ئاسیستی كردووه.