دوو زانكۆی هه‌رێمی كوردستان به‌شی زمانی كوردی داده‌خه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی به‌شی زمانی كوردی، له هه‌ردوو زانكۆی راپه‌ڕین و چه‌رموو، ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر داخستنی به‌شه‌كه ده‌رده‌بڕن كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو زانكۆكه‌كه به نیازن دایبخه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه، بیانووی داخستنی به‌شی زمانی كوردی ئه‌وه‌یه كه ده‌رچووانی ئه‌و به‌شه هه‌لیكاری پێویستیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه، بۆیه زانكۆكه‌كه‌ش بڕیاریداوه ئه‌و به‌شه دابخات، چونكه بازاڕی كار پێویستی به ده‌رچووانی به‌شه‌كه نییه.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی به‌شی زمانی كوردی له هه‌ردوو زانكۆكه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، داخستنی ئه‌و به‌شه، بێبه‌ها كردنی زمانی كوردییه، كه تا ئێستا به گوێره‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به زمانێكی زیندوو و پارێزراو له له‌ناوچوون داده‌نرێت.
ئه‌نجومه‌نی به‌شی زمانی كوردی له هه‌ردوو زانكۆی چه‌رموو و راپه‌ڕین، یاداشتی ناڕه‌زایه‌تیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كردووه، كه له جیاتی ئه‌وه‌ی گرنگی زیاتر به به‌شه‌كه بده‌ن، دایده‌خه‌ن.
هاوكات بڕیاری داخستنی به‌شه‌كه‌ش، به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌زانن بۆ ده‌ستبردن بۆ پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه، كه باڵاترینیان، زمانه.