پروشكی شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان بەر ئێران دەكەوێت
K24 - ھەولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت، دوو مووشەکی شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە خاکی وڵاتەکەیدا تەقیوەنەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 28/9/2020، عەلی ئەمیری قایمقامی ئازەربایجانی رۆژهەڵاتـی ئێران رایگەیاند، لە درێژەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا دوو مووشەکی لایەنەکانی ئەو شەڕە لە ناوچەی سنووریی ئازەربایجانی رۆژهەڵات لە ئێران کەوتووەتە خوارەوە و تەقیوەنەتەوە. بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانەکانی کەوتنەوەی مووشەکەکان بکات.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئازەربایجان و ئەرمینیا سنووری هاوبەشی هەیە، ماوەی دوو رۆژیشە شەڕوپێکدادان لەنێوان ئەو دوو وڵاتەی دراوسێی ئێران دەستیپێکردووە.