"کورتهێنان لە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق هەیە"

وەزارەتی دارایی دووچاری کێشە بووەتەوە

K24 - ھەولێر

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کوردستان24 رایگەیاند، وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی زیاتر لە 20% کورتهینانی هەیە.

بەهۆی داکەوتنی نرخی نەوت و نەبوونی زانیاری تەواو لەسەر سەرچاوەکانی داهات نەبوونی داتای پێویست لەسەر ژمارەی تەواوی مووچەخۆران، وەزارەتی دارایی دووچاری کێشە بووەتەوە لە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.

لە لایەکی دیکەوە هەیسەم ئەلجبووری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مووچەی خانەنشینان لە دوو رۆژی داهاتوودا دابەشدەکرێت، و پێشبینی دەکەن بە رێژەی 20% کورتهێنان لە مووچەی فەرمانبەران هەبێت.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە، سەرجەم کێشەکان لە رێگەی پەسەندکردنی بودجە یاخود قەرز وەرگرتن لە هەندێک بانکی حکومی یاخود بانکی ناوەندی چارەسەر بکات.

جبووری دەشڵێت، بابەتی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران، نادروستە و بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەن.