ئه‌نقه‌ره ئاماده‌یی خۆی بۆ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی سه‌ربازی به ئازه‌ربایجان له دژی ئه‌رمینیا راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
مه‌ولود چاویشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌وه‌ی توركیا رایگه‌یان، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه پشتیوانی راسته‌وخۆی سه‌ربازی له دژی ئه‌رمینیا له‌سه‌ر هه‌رێمی قه‌ره‌باخ پێشكه‌ش به ئازه‌ربایجان بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان ده‌وه‌ستین، چ له مه‌یدانی جه‌نگدا بێت یانیش له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، ده‌مانه‌وێت ئه‌و پرسه له ره‌گه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین". جه‌ختیشی كرده‌وه، "تاكه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌باخ ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت ئه‌رمینیا له‌و ناوچه‌یه بكشێته‌وه، جگه له‌م بژارده‌یه هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه بۆ ئه‌و پرسه نییه".
له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، جه‌نگێكی سه‌خت له نێوان هه‌ریه‌ك له ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا له‌سه‌ر هه‌رێمی قه‌ره‌باخ به‌رده‌وامه.
H.B