27 چەكداری داعشی بە رەچەڵەك ئەمریكی گەڕێندرانەوە وڵاتەكەیان

ئەمەریكا دوا لە وڵاتان دەكات بەرپرسیاریەتی ھەڵگرن و چەكدارانی داعش بگەڕێننەوە

K24 – ھەولێر:

ویلایەتە یەکگرتووەکان، 27 چەکداری داعشی بەرەگەز ئەمریکایی، لە عێراق و سووریاوە گەڕاندەوە وڵاتەکەی خۆی.

جۆن سی دیمرز، یاریدەدەری داواکاری گشتیی ئەمریکا رایگەیاند، سەرجەم ئەو ئەمریکیانەی پەیوەندییان بە رێکخراوی داعشەوە لە عێراق و سووریا کردبوو، گەڕێندرانەوە ئەمه‌ریکا.

ھەروەھا گوتی:  ژمارەی ئەو داعشه‌ ئەمەریكایانە 27 کەسە و زۆربەیان لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"وە دەستگیرکرابوون.

هاوکات، ناتان سیلز هەماهەنگکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، داوای لە وڵاتانی دیکەش، بە تایبەتی وڵاتانی ئەوروپا، كە هەمان هەنگاو بگرنەبەر و بەرپرسیارییەتی هەڵبگرن و چەکدارەکانیان بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.