فه‌ره‌نسا داوا له عێراق ده‌كات ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كان به‌هێز بكات
K24 – ھەولێر:
دواى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر، فه‌ره‌نسا داوا له عێراق ده‌كات ئاسایشی نێرده دیپلۆماسییه‌كان له عێراق به‌هێز بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته ئاسایشی نێرده دیبلۆماسییه‌كان له وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌هێز بكات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دووپاتیكردەوە، میلشیاكان كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن له عێراقدا، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ن، و دوو دڵیش نابین له وه‌ڵامدانه‌وه و پاراستنی سه‌ربازه‌كانمان.
شه‌وی رابردوو، به چه‌ند مووشه‌كێك هێرشكرایه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا، له چه‌ند شارێكی عێراقدا هێرشكرایه سه‌ر به‌شێكی لە نێرده دیپلۆماسییه‌كان و كاروانەكانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لە عێراق.
هاوكات باڵیۆزی 25 وڵات بە مسته‌فا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیان راگەیاند، ئه‌وان نیگه‌رانن له به‌رده‌وامی هێرشی میلشیاكان و پێویسته حكوومه‌ت سنوورێكیان بۆ دابنێت.