حەلبوسی: ئێران بنكەكانی لە ناو خاكی عێراق درووستكردووە

كێشەی سنووری وشكاییمان لەگەڵ كوەیتیش ھەیە

K24 – ھەولێر:

نوێنەری پێشووی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ دەستنیشانكردنی سنووری نێودەوڵەتی، جەمال حەلبووسی رایگەیاند، تاكو ئێستا عێراق سنووری نییە و ئاشكرایكرد لایەنی ئێرانی دەستدرێژیی كردووەتە سەر سنووری وڵات و بنكەكانی خۆی لە ناو خاكی عێراقدا درووستكردووە.

حەلبووسی گوتی: كێشەی سنووری وشكاییمان لەگەڵ كوەیتیش ھەیە. دەبێت كێشەكان چاەرەسەر بكرێن، لەوانەش گومرك و بیرە نەوتییەكانی سەفوان.

حەلبوسی ئاشكراشیكرد، سەرۆكی لیژنەی دەستنیشانكردنی سنوور لە نەوەدەكان، كە رەگەزنامەی ئەندەنووسی ھەبوو، پاشەكشەی كرد لەو لیژنەیە، دوای ئەوەی قبوڵی نەكرد رەزامەندی لەسەر دەستنیشانكردنی سنووری خۆر عەبدوڵڵا بدات.

نوێنەری پێشووی دەستنیشانكردنی سنوور لە وەزارەتی بەرگری عێراق چوونە ناو "كوەیت"ی لێ قەدەغەكرا بەھۆی ھەڵوێستی لە دەستنیشانكردنی سنوور و گوتی: "بەرپرسێكی گەورە داوای گرتنمی كرد بەھۆی ھەڵوێستمان لە دەستنیشانكردنی سنوور".

سەرچاوە: دیجلە