سلێمانی.. پێشبینی بهرزبوونهوهی ئامارهكانی كۆرۆنا دهكرێت
K24- سلێمانی:
تەندروستی سلێمانی داوا لەو کەسانە دەکات، کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و ئێستا چاکبوونەتەوە، پلازمای خوێن ببەخشن، بۆ ئەوەی بۆ تووشبووانی ئێستای نێو نەخۆشخانەکان بەکاریبهێنن.
ھێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری رووبەڕووبونەوەی کۆرۆناش لە سلێمانی دەڵێت: پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری ئامارەکان دەکەن، بۆیە مەبەستیانە بۆ ئێستا و بۆ ئەوکاتیش رووبەڕووی گرفتی کەمی پلازمای خوێن نەبنەوە.
ئهمهش لهكاتێكدایه، تەندروستی سلێمانی مەرجی بۆ ئەو کەسانە داناوە کە دهیانهوێت پلازما ببهخشن، لهوبارهیهوه دیار عهدنان، سەرپەرشتیاری بەخشینی پلازمای خوێن لە سلێمانی گوتی: ھەموو چاکبوویەکی کۆرۆنا ناتوانێت پلازما ببەخشێت، بە تایبەت ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.
ھەر تووشبوویەکی کۆرۆنا کە چاك دەبێتەوە دوای سێ ھەفتە لە چاکبونهوه و نەمانی ھیچ نیشانەیەکی کۆرۆنا، دەتوانێت پلازما ببەخشێت و تەنیا لە بانکی خوێن وەردەگیرێت، رۆژانەش نەخۆشخانەکانی سلێمانی پێویستیان بە 15 بۆ 20 یهكه پلازمای خوێنیان ھەیە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا.
H.B