چەند زانیاریەك لەبارەی تەندروستی ترەمپ ئاشكرا دەكرێ
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
تیمی پزیشكی كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه له ناكاو ئاستی ئۆكسجینی ناو خوێنی تره‌مپ دابه‌زیوه له دوو رۆژی رابردوودا، به‌ڵام به‌رده‌وامه له‌سه‌ر باشبوون، گوتیشیان: وێڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا نائارامن له دۆخی سه‌رۆك و ئه‌و به‌رگرییه‌ی له‌گه‌ڵ كۆڤید-19 ده‌یكات، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه (5ی تشرینی یه‌كه‌م) نه‌خۆشخانه جێده‌هێڵێت.
د. شۆن كۆنلی پزیشكی تایبه‌تی تره‌مپ ره‌تیكرده‌وه كه له نه‌خۆشخانه‌ی والته‌ر رێد چی‌یان بۆ كردووه له رۆژی دووه‌م و سێیه‌می نه‌خۆشییه‌كه‌یدا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرانه‌كرد كه ئایا وه‌ك رۆژی هه‌ینی (2ی تشرینی یه‌كه‌م) ئه‌خرێته‌وه ژێر ئۆكسجین بۆ چه‌ند سه‌عاتێك هیچ زیانێك به سییه‌كانی گه‌یشتووه یان نا.
كۆنلی بۆ سی ئێن ئێن وتی: هه‌وڵیانداوه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی سه‌رۆك كه‌مكه‌نه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، گوتیشی: "به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی گه‌شبینی تیمی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكه‌وه، ئێمه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین و پێویست ناكات زانیاری بدرێت له‌سه‌ر ئاراسته‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رۆك به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات".
وتیشی: "هه‌رچییه‌ك نه‌وترابێت پێویست بووه نه‌وترێت، به‌ڵام هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه ئێمه كارێكی گه‌وره‌مان بۆ سه‌رۆك كردووه".
له‌كۆتاییدا ئاشكرای كرد كه رۆژی هه‌ینی، سه‌رۆك تایه‌كی به‌هێزی هه‌بووه و ئاستی ئۆكسجینی ناو خوێنی دابه‌زیوه به‌رێژه‌ی 94% دابه‌زیوه.
له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ڤایرۆس له نه‌خۆشخانه‌ی والته‌ر رێد-ی سه‌ربازی، كۆنلی تووشی ره‌خنه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زانیارییه‌كانی سه‌ر ته‌ندروستی تره‌مپ-ی شاردووەته‌وه. ئه‌وه‌شی ده‌ستكه‌وتووه له‌رێگه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌وه ده‌ست میدیا كه‌وتووه كه تره‌مپ خۆی بڵاویكرده‌وه.