هیڤیدار ئه‌حمه‌د: دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ هه‌موو گرێ كوێره‌كانی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تی كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
هیڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی دانیشتنه 10 كاتژمێرییه‌كه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌سه‌ر داواكاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خستنه‌ڕووی كار و پڕۆژه‌كانی تا ئێستای كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ڵامی 450 پرسیاری 98 په‌رله‌مانتاری دایه‌وه، رایگه‌یاند، له‌و دانیشتنه‌دا ژماره‌یه‌ك گرێ كه پێشتر له نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌بوون، كرانه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان له‌كاتی میوانداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان24 گوتی: هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌و دانیشتنه و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت درووست بوو و هه‌ندێك بۆچوونی نوێ هاتنه ئاراوه، كه پێشتر له ئاست پێشبینییه‌كاندا نه‌بوون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ته‌وه قسه‌ی كرد، له‌وانه‌ش زۆر راشكاوانه باسی پرسی دووئیداره‌یی و كاریگه‌رییه‌كانی كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاره‌سه‌رییه‌كانیشی خسته‌ڕوو و گوتی: "هه‌موو هێزه به‌شداره‌كان له كابینه‌ی نۆیه‌م، به پارتی و یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سیمای دووئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستان بسڕینه‌وه".
هیڤیدار ئه‌حمه‌د گوتیشی: خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ له راپۆرته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وه بوو، به راشكاوانه دانی به‌وه‌دا نا كه "به‌ڵێ كاری قاچاخچییه‌تی له خاڵه سنوورییه‌كان هه‌یه"، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كانیشی بۆ ئه‌و كێشه‌یه به‌رچاوكرد و گوتی: رێكاری پێویستیان بۆ ئه‌و بابه‌ته گرتووه‌ته‌به‌ر و ئێستا داهاتی ده‌روازه و گومرگه‌كان زیادی كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پرسی دارایی و ژیانی خه‌ڵكی كوردستان له گفتوگۆكانی دوێنێی په‌رله‌مان بابه‌تێكی گرنگ بوو كه به تێری باسی لێوه‌كرا.
هیڤیدار ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی عێراق چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌و شانده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه داراییه‌كان سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو و به‌غدا به شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی راگه‌یاندبوو، "به‌شێك له نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان له به‌غدا خۆیان داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم نه‌نێرن".
هه‌وره‌ها گوتی: حكومه‌تی هه‌رێم باسی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌شی كرد كه له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌ده‌ستهێنراون، له‌وانه‌ش پرۆسه‌ی چاكسازی له هه‌موو سێكته‌ره‌كان و چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و زیادبوونی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به هاووڵاتیان، كه رۆژانه زیاتر له 20 كاتژمیر به نرخێكی كه‌متر به هاووڵاتیان ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به گرنگیی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت له دانیشتنه‌كه‌دا هیڤیدار ئه‌حمه‌د گوتی: حكومه‌ت و په‌رله‌مان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، ئه‌گه‌ر كیشه‌یه‌ك له په‌رله‌مان سه‌رهه‌ڵبدات بۆ حكومه‌ت ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش نه‌هێته په‌رله‌مان، ئه‌وا قسه‌ی زۆر له په‌رله‌مان ده‌كرێت، به‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك داده‌نێن و ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك متمانه‌ی به حكومه‌ت نه‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره دانیشتنانه به‌رده‌وام بن، ئه‌وا به‌رچاوڕوونی ده‌بێت و حكومه‌تیش به خستنه‌ڕووی ته‌واوی راستییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان، متمانه‌ی خه‌ڵك له‌ده‌ست نادات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، حكومه‌ت هی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان نییه، به‌ڵكو حكومه‌ت هی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه.
هه‌وره‌ها گوتی: له‌ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه كراوه و پێمان ده‌ڵێن: دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ باشترین دانیشتن بووه تا ئێستا له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چووبێت.
هیڤیدار ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به گوته‌كانی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانییش كرد، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ رایگه‌یاند: "ئه‌و چاكسازییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كراوه، به‌رده‌وام بانقی نێوده‌وڵه‌تی به چاوی حكومه‌تی عێراقدا ده‌داته‌وه و پێیان ده‌ڵێت: فه‌رموون ئێوه‌ش چاو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
H.B