حكومه‌تی هه‌رێم گرنگیی زیاتر به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌یدا كه له پەرلەمانی کوردستان پێشكه‌شی كرد، ئاماژەی بەوه‌دا، کە سیاسەتی ئابووری و پلانی کابینەی نۆیه‌م پەرەپێدانە بە کەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی زۆرترین ھەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ بڕەخسێنن.
ئابووریناسانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، بەھێزکردنی کەرتی تایبەت، ئابووری ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات و ئەو فشار و بارگرانییەش لەسەر حکومەت کەم دەکاتەوە، کە ھەموو کەسێك دابمەزرێنێت .
له‌مباره‌شه‌وه ئه‌رشه‌د ته‌ها، مامۆستای زانکۆ دەڵێت: پێویستە لە سەرەتادا حکومەت رێگە بۆ ئەو کۆمپانیایانە خۆش بکات، کە لەو کەرتانەدا کار دەکەن و زۆرترین ھەلی کار دەڕەخسێنن.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەكاتى ئاماده‌بوونی له دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، ئەو راستییەی خستە بەردەم پەرلەمانتاران و رای گشتی، کە لە ماوەی رابردوودا کاریان بۆ بووژانەوەی کەرتی وەبەرھێنان و بەھێزکردنی کەرتی تایبەت كردووه، بۆ ئەوەی ھاوشانی حکومەت ھاوکاربن لە رەخساندنی دەرفەتی کار و بووژانەوەی ئابووری ھەرێمی کوردستان، کە یەکێك لە کارە لە پیشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانه.
H.B