"چاڤی ده‌كه‌مه ئالێكس فێرگسۆنی بارسێلۆنا
ڤیكتۆر فۆنت به‌ربژێری سه‌ره‌كی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر شوێنی بارتۆمیۆ بگرێته‌وه رۆناڵد كومان دوورده‌خاته‌وه و چاڤی هێرناندێز ده‌كاته ئالێكس فێرگسۆن.
ڤیكتۆر فۆنت له دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ رادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له ئێستاوه پرۆژه‌یه‌كی هه‌یه بۆ پێشخستنی بارسێلۆنا، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ببمه سه‌رۆكی داهاتووی بارسێلۆنا پشت به گواردیۆلا و چاڤی ده‌به‌ستم بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی یاریكردنی بارسێلۆنا.
فۆنت ده‌شڵێت: باشتركردنی دۆخی بارسێلۆنا به وه‌رزشوانی راسته‌قینه ده‌كرێت، من له‌مباره‌یه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ چاڤی كردووه كه پێویسته له داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا و ببێته فێرگسۆنی ئه‌و یانه‌یه، به‌ڵام چاڤی نایه‌وێت جارێ بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته كومان به‌رده‌وام بێت و پێشبینی ئه‌وه ده‌كات له ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت.
فۆنت گوتیشی: بارسێلۆنا به دۆخێكی قورس تێپه‌ڕ ده‌كات، پێویسته واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشبخرێت، ده‌مه‌وێت به‌هێزه‌وه ركابه‌ری بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا بكه‌م، ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێویستم به‌ده‌ستهێنا به پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره كار له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی بارسێلۆنا ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه.
فۆنت گوتیشی: ئه‌گه‌ر من سه‌رۆكی بارسێلۆنا بام رێگه‌م به رۆیشتنی لویس سوارێز نه‌ده‌دا و هیچ كاتێكیش هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمارم نه‌ده‌دا.