نیوه‌ی پێكهاته‌ی یوڤێنتۆس سزا ده‌درێن

جیانلویجی بووفۆن پێش هه‌مووان سزای بۆ ئاماده‌ كراوه‌

نزیکەی حەوت یاریزانی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا بە هۆی دەرچوونیان لە کەرەنتینە، سزا دەدرێن.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە پاش ئەوەی شەممەی رابردوو دوو یاریزانی یانەی یۆڤێنتوس دەرکەوت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، ئەو یانەیە بریاریدا سەرجەم یاریزانەکانی دیکە هەر لە بارەگای یانەکەیان کەرەنتین بکرێن، بەڵام حەوت یاریزانە لەوانەش جیان لویجی بوفۆن و دێمیرال کەرەنتینەیان جێهێشتووە و بەبێ پرسی یانەکەیان گەراونەتەوە ماڵەکانیان، بەم هۆیەوە سەرجەم ئەو یاریزانانە سزا دەدرێن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە ئەو حەوت یاریزانە بێ گوێدانە رێنماییە تەندروستیەکان ئەو کارەیان کردووە و بۆیە یانەیە ناوەکانیان داوەتە دادگا و چاوەڕێ بانگهێشت کردنیان دەکرێت.