وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم: سبه‌ی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "رێبه‌ر ئه‌حمه‌د" رایگه‌یاند، سبه‌ی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال و رێككه‌وتن له باره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه.
له تویتێكدا، كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "رێبه‌ر ئه‌حمه‌د" ئاشكرایكردووه، سبه‌ی ده‌چێته به‌غدا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی له باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال.
هاوكات، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بڵاویكردووه‌ته‌وه، "سبه‌ی شاندیکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی رێبەر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆ بەره‌و بەغدا بەڕێ دەکەون، بەمەبەستی رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخ و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ قەزای شنگال".
ره‌وشی شنگال، له دوای رووداوه‌كانی (16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017)دا به هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌مواردا گوزه‌ر ده‌كات و به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌دا له سنووری هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه و هێشتا دۆخی ناوچه‌كه‌یان یارمه‌تیده‌ر نه‌بووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.
رۆژی (5ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانی ئاماده‌بوونی له "په‌رله‌مانی كوردستان" و له توێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران باسی له ره‌وشی شنگال كرد.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه، رایگه‌یاند، "ئێمه شنگال به به‌شێكی دانه‌بڕاوی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین. له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق قسه‌مان كردووه. به‌داخه‌وه دوای رووداوه‌كانی (2017) هه‌رێمی كوردستان جارێكیدیكه به ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی شنگال، گوتیان نامانه‌وێت تووشی شه‌ڕ بین، ئیداره‌كان كشانه‌وه. ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵیدایه".
گوتیشی: "به‌داخه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌غدا نه‌یتوانیوه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش شنگال بكات، به‌ڵكو ناوچه‌كه بووه‌ته جێی خه‌ڵكێكی دیكه كه ته‌نیا و ته‌نیا نه‌هامه‌تیان بۆ شنگال هێناوه".
مه‌سرور بارزانی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه دواو و گوتی: "به‌شێكی خه‌ڵكی شنگال و ده‌وروبه‌ری ئاواره‌ن و له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن. زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه له هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی نیشته‌جێن. بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه و دیاركردنی چاره‌نووسی شنگال، ئێمه داكۆكیمان كردووه، له‌گه‌ڵ "جێنین پلاسخارت"ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عێراقیش، وتومانه بڕیار له چاره‌نووسی شنگال، ده‌بێت زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شنگال بیدات، نه‌ك ته‌نیا ئه‌وانه‌ی له‌وێ ماونه‌ته‌وه. ئه‌و رێژه‌ی له‌وێ ماونه‌ته‌وه، ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی خۆیان و رێژه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كانن، نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شنگال ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه له وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێك بۆ دانانی به‌رپرسان و چۆنێتی ئاسایشی شنگال، ده‌بێت ئاواره‌كان ده‌ستیان هه‌بێت و ئاماده بن و خۆیانیش به‌شدار بن".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكرده‌وه، "له‌سه‌ر ئه‌و پرسه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق گه‌یشتووه‌ته له‌یه‌كتێگه‌یشتن و رێككه‌وتن و ئینشه‌ڵڵا به‌م زووانه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ده‌ده‌ین".