ئێران پەنا بۆ چین دەبات
K24 – ھەولێر
بۆ خۆدەربازكردن لەم دۆخە خراپەی ئابووری كە بەھۆی سزاكانی ئەمەریكا و كۆرۆنا تێیكەوتووە، ئێران پەنا بۆ چین دەبات.
بەگوێرەی راپۆرتێكی گۆڤاری زە ئیكۆنۆمیستی ئەمەریكی، لە چوارچێوەی فراوانتركردنی سزاكانی ئەمەریكا لەسەر ئێران و بە ئامانجكردنی كەرتی دارایی وڵاتەكە، تاران رووی لە پەكین كردووە، بۆ ئەوەی ئابوورییەكەی رزگار بكات.
ئەو ھەنگاوەش لەلایەن حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێرانەوە بە ھەنگاوێكی گەورە وەسف دەكرێت و ئەو رێككەوتنە رێگە بە چین دەدات وەبەرھێنان لەسەرجەم سێكتەرەكان بكات، لە بەرامبەریشدا پشك دەدرێتە ئێران لە پیشەسازی نەوتدا .
لە سەرەتاكانی مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵەوە، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ چین پەرەپێبدەن و بگەنە رێككەوتنێكی ھاوبەش، كە بە ستراتیژی ناویدەبات و ماوەكەی 25 ساڵە .
بەھۆی دۆخی جیھان لە ئەنجامی كۆرۆنا، ھاوردەكانی چین لە ئێرانەوە لە ماوەی 8 مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە بەرێژەی 62% دابەزیوە و قهبارهكهی بۆ نزیكەی چوار ملیار دۆلار سنووردار بووه.