عێراق پابەندبوونی بە رێککەوتنی ئۆپێك دووپاتدەکاتەوە
K24 - ھەولێر
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس و ئەو ئاستەی بۆیان دیاریکراوە کەمی دەکەنەوە، لهگهڵ ئهوهشدا بەردەوامن لە تاوتوێکردنی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان لەگەڵ ئەندامانی ئۆپێک.
وەزیری نەوت دەشڵێت، تاوەکو ئێستا تێکڕای هەناردەی رۆژانە بۆ ئەم مانگە لە ئاستی ملیۆنێک و 600 هەزار بەرمیل نەوت جێگیر بووە، بە گوێرەی رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس لەسەری بەردەوام دەبن.
لە لایەکی دیکەوە، وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، کە حکومەتی نرخی بەرمیلێک نەوتی لە پڕۆژە بودجەی 2021 بە 42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک خەملاندووە، ئەوەش بەهۆی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر چالاکی پیشەسازی وڵاتان و کاریگەرییەکانی لەسەر خواست و نرخی لە بازاڕەکانی جیهاندا.