له ده‌وروبه‌ری پاریس هێرشده‌كرێته سه‌ر ناوه‌ندێكی پۆلیس
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، نزیكه‌ی (40) كه‌س، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی پۆلیس له گه‌ڕه‌كێكی ده‌وروبه‌ری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا و یارییه ئاگرینه رێگه‌پێدراوه‌كانیان وه‌ك چه‌ك و موشه‌كی "مۆرته‌ر"ئاراسته‌ی باره‌گاكه كردووه.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه شه‌وی رابردوو كراوه‌ته سه‌ر باره‌گای پۆلیسی "شامبینی" و له ریزی پۆلیسدا هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
پۆلیس دیمه‌نی ڤیدیۆیی ئه‌و هێرشه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هێرشبه‌ره‌كان به ئاگر و ئاسن هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بگه‌نه باره‌گاكه‌ی پۆلیس.
هیچ كام له‌و هێرشبه‌رانه ده‌ستگیرنه‌كراوون، به‌ڵام پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، زیانی زۆری ماڵیی به‌ر دار و دیواری باره‌گاكه كه‌وتووه.
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ئه‌مه سێیه‌م جاره به‌و جۆره هێرش بكرێته سه‌ر باره‌گاكانی پۆلیسی فه‌ره‌نسا، له گه‌ڕه‌كه په‌راوێزخراوه‌كانی پاریس به تایبه‌تی.
به‌رپرسێكی پۆلیس له ناوچه‌كه‌وه روونیكردووه‌ته‌وه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌ست به نیازی هه‌ندێك كه‌س ده‌كرێت، كه ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبكوتنه سه‌ر باره‌گاكانی پۆلیس و رووبه‌ڕووی پۆلیس ببنه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه، ئه‌وه‌شی گوتووه: "هه‌ستێكی تاڵ و رقلێبوونه‌وه به‌رامبه‌ر به پۆلیس درووست بووه. ئێمه له لێواری كاره‌ساتێكین".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
وه‌رگێڕان: ئ.ر