لۆفیگارۆ: میلیشیاكانی به‌غدا بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر حكومه‌ت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "لۆفیگارۆ"ی فه‌ره‌نسی راپۆرتێكی له باره‌ی بوونی چه‌ك به ده‌ست گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و هۆشداری داوه له هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو چه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، بوونی چه‌كی بێشوومار به ده‌ست میلیشیاكانه‌وه، به تایبه‌تی له شاری به‌غدا، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و رووبه‌ڕووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق "مسته‌فا كازمی" بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی گرووپه چه‌كدارییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی "مسته‌فا كازمی" رایانگه‌یاندووه، "مه‌رجداره" و له به‌رامبه‌ریدا ده‌بێت حكومه‌تی به‌غدا خشته‌یه‌كی كاتیی تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بخاته‌ڕوو.
راپۆرتی رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، حكومه‌تی "مسته‌فا كازمی" ده‌یه‌وێت له رووی داراییه‌وه، سه‌رچاوه‌ی داهات و دارایی ئه‌و گرووپه میلیشییانه وشك بكات و بۆ ئه‌وه‌ش له یه‌كه‌م هه‌نگاویدا هه‌وڵی دا، كۆنترۆڵی ئه‌و ده‌روازه سنوورییانه بكاته‌وه، كه ببوونه سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ میلیشیاكان.
ئه‌و رۆژنامه فه‌ره‌نساییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه میلیشییانه به‌شێكی په‌یوه‌سته به ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كه بڕیاره مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ئێرانه‌وه روونتر بێته‌وه.