رێكه‌وتنێكی دیكه‌ی ئه‌منی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژۆ كرا
K24- هه‌ولێر:
شاندی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له به‌غدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق كۆبووه‌وه و رێكه‌وتنێكى سێ خاڵیيان له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرد.
له‌و باره‌شه‌وه فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، رێكه‌وتنه‌كان بریتین له كردنه‌وه‌ى دوو باره‌گاى سه‌نته‌رى هه‌مه‌هه‌نگىی ئه‌منى له به‌غدا و هه‌ولێر، دروستكردنى چه‌ند لیژنه‌یه‌كى سه‌ربازى مه‌یدانى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێله‌كانى به‌رگرى "ته‌ماس" و ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنێكى هاوبه‌ش له سنوورى پارێزگاى دیاله دژى چه‌كدارانى داعش.
هاوكات ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق گوتی: بڕیاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه له كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌نگاوى زۆر گرنگى به دواوه ده‌بێت و خاڵه‌كانى ئه‌و بڕیارانه وا ده‌كات، حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا زیاتر زاڵ بن به‌سه‌ر كۆسپه ئه‌منیه‌كان بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش به تایبه‌ت له سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
لای خۆشیه‌وه عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق گوتی: "دروستكردنى لیژنه‌كانى هه‌مه‌هه‌نگى له پێناو زانینى كۆسپه ئه‌منیه‌كان و بوونى گروپه تیرۆستیه‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی پلان بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش له نێوان ئێمه و برایانى پێشمه‌رگه له هه‌رێمى كوردستان دابڕ‌ێژین، كه هه‌رجۆره هێزێك پێویست بێت به كارى ده‌هێنین، وه‌ك ده‌زگاى دژه تیرۆر یان هه‌ر هێزێكى دیكه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه".
جێی باسه ئه‌مه سێیه‌م كۆبونه‌وه‌ى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراقه، هه‌ردوولا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، سنوورى ناوچه دابڕاوه‌كان له گروپه تیرۆرستیه‌كان پاك بكه‌نه‌وه، هه‌نگاوى یه‌كه‌مى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه له دیاڵه و به دیاریكراوى له سنوورى خانه‌قینه‌وه ده‌ست پێده‌كات، تا ده‌گاته سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ركووك و موسڵ، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تى زیاتر ده‌ره‌خسێنێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
H.B